ته‌رمی گه‌نجێكی زاخۆ له سنووری وڵاتی توركیا ده‌دۆزرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی 24 ساڵی زاخۆ له لێواری رووباری "خابیر" نزیك سنووری وڵاتی توركیا ده‌دۆزرێته‌وه و گومان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌یینی 2ـی ئه‌یلوولی 2022، عه‌قید نه‌زار سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی زاخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی 24 ساڵ به‌ناوی (مارتن سەیفەدین حەسەن) له لێواری رووباری خابیر به‌رامبه‌ر گوندی شیناڤا له نزیك سنووری وڵاتی توركیا دۆزیوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی سنووری توركیا توانیان ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ بكه‌ن.
كوردستان24 بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندی به خاڵی (مارتن سه‌یفه‌دین)ـه‌وه كرد، له وه‌ڵامدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك بوو ماردین كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هه‌بوو، داوای پاسپۆرتی له دایك و باوكی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته توركیا، به‌ڵام ئه‌وان پاسپۆرتیان پێ نه‌دابوو، بۆیه هه‌وڵیداوه له‌رێگه‌ی قاچاخه‌وه بچێته وڵاتی توركیا، كه‌چی ئه‌مڕۆ پۆلیسی زاخۆ به ئێمه‌یان راگه‌یاند، ته‌رمه‌كه‌یان له لێواری رووباری خابیر نزیك سنووری توركیا دۆزیوه‌ته‌وه.
گوتیشی، ماردین ماوه‌ی پێنج رۆژ بوو دیارنه‌مابوو، وامانده‌زانی چووه‌ته توركیا، به‌ڵام ئێستا ته‌رمه‌كه‌یمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و، كاتێك ته‌رمه‌كه‌یمان بینی، شوێنه‌واری گولـلـه و لێدانی له‌سه‌ر دیاربوو، چاوه‌ڕێی پزیشكی دادی زاخۆ ده‌كه‌ین بزانین له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن، ئایه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه سنوورییه‌كانی توركیاوه كوژراوه یان له‌نێو رووباردا خنكاوه.