رووسیا هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا راگرت
K24 – هه‌ولێر:
گرووپی كۆمپانیاكانی گازپرۆمی رووسی وه‌ستاندنی ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌كردنی گازی له رێگه‌ی هێڵی نۆرد ستریم یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وروپا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ـی ئه‌یلوولی 2022، له راگه‌یه‌ندراوێكدا گرووپی كۆمپانیاكانی گازپرۆمی رووسی رایگه‌یاند، هێڵی نۆرد ستریم یه‌ك، كه تایبه‌ته به هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ ئه‌وروپا، به‌ته‌واوی داخستووه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆربایینه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی كه بڕیار بوو پاش چاككردنه‌وه‌ی، رۆژی شه‌ممه بخرێته‌وه‌كار.
گازپرۆم گوتی: له‌كاتی چاككردنه‌وه‌دا تێبینییان كردووه دزه‌كردنی زه‌یت له یه‌كێك له تۆربایینه‌كانی هێڵه‌كه‌دا هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی چاك ده‌كرێته‌وه، گواستنه‌وه‌ی گاز له‌ڕێگه‌ی نۆرد ستریم یه‌كه‌وه به‌ته‌واوی راده‌گیرێت".
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دووپاتیكرده‌وه، دوای ئه‌و هه‌نگاوه، پێویسته له ئێستاوه وڵاتانی ئه‌وروپا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه بۆ گازی رووسیا بكه‌ن
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی رووسیاوه، فیلیپ رۆسلێر، وه‌زیری ئابووری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ كۆمێنتێكیان له‌وباره‌یه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌موو كاتێك پێیان وابوو رووسیا جێگه‌ی بڕواپێكردن نییه.
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی رووسیا وه‌ك شه‌ڕێكی ده‌روونییه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ئه‌وروپا.
ئه‌م بڕیاره‌ی رووسیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر ئه‌وروپا كار بكات له‌سه‌ر سنوورداركردنی نرخی گازی رووسیا، مۆسکۆ هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ ئەوروپا رادەگرێت و "له ئه‌وروپا گازی رووسی نامێنێت".