بەهۆی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە دوو کەس برینداربوون

7 کەس لە هەردوو بنەماڵەکە دەستگیرکراون
هیزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداو
هیزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداو

K24 - رانیە

درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سنووری سەرکەپکانی سەر بە قەزای رانیە، شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون و حەوت کەسیش دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرای کرد "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان ئاگادارکرانەوە، لە رووداوێکی شەڕکردن  لە گوندی دەڵاڵان-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکان لەنێوان دوو بنەماڵەدا دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و ئاسایشی سەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداو، توانرا رووداوەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، دەرکەوت لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون بە ناوەکانی (ئ. م. م) و (ن. ع. م) لە ڕەگەزی نێر، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا و خۆشبەختانە برینی بریندارەکان سوکە".

ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 413 حەوت کەس لە هەردوو بنەماڵە راگیراون لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.