بۆ جاری یه‌كه‌م شاژنی به‌ریتانیا به‌شداری له فێستیڤاڵێكدا ناكات
K24 – هه‌ولێر:
شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی 70 ساڵی رابردوودا به‌شداری له فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی به‌ریتانیادا ناكات.
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بۆ جاری یه‌كه‌م و له‌داوی تێپه‌ربوونی 70 ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و بوون به شاژنی به‌ریتانیا، شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م به‌شداری له فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ناكات.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، به‌هۆی جێگیر نه‌بوونی باری ته‌ندروستییه‌وه، شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م ئه‌مساڵ ناتوانێت به‌شداربێت له فێستیڤاڵی برێمار هایلاند كه له سکۆتلەندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی باکینگهام به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، شازاده چارڵز، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته له‌جیاتی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كات.
فێستیڤاڵی برێمار هایلاند ئاهەنگێکە بۆ یاری، وەرزش و سەمای نەریتی سکۆتلەندا کە لە ساڵی 1848ـه‌وه بەردەوام بە ئامادەبوونی پاشای بەریتانیا و ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە بەڕێوەدەچێت.