چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع

چوارچێوەی هەمانگی کۆبووەوە
محەمەد شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
محەمەد شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

K24 - هەولێر

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و جەخت لە کاندیدیکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پیکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەنەوە.

شەوی رابردوو 2/9/2022، سەرجەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە بەپێی زانیارییەکانیش، چوارچێوەی هەماهەنگی بە گشتی لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق گفتوگۆیکردووە و جەختیان لە کاندیدیکردنی محەمەد شیاع سوودانی کردووەتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

هەروەها سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریانداوە، دانیشتنەکانی پەرلەمانی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای کۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حوسێن دوابخەن.

ئەمە لەکاتێکدایە لەسەر داوای موقتەدا سەدر رۆژی 30/8/2022، سەدرییەکان لە ناوچەی سەوز کشانەوە و کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا، ئەمەش لەلایەن هێزە سیاسییەکان نوێنەری وڵاتان لە عێراق پێشوازی لێکرا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بە ئامانجی دەربازکردنی عێراق لە قەیرانی سیاسی، بەڵام تائێستا گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان لایەنەکان دەستیپێنەکردووە.