بانکەکانی رووسیا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 25 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە

بانكێكی رووسیا
بانكێكی رووسیا

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندی رووسیا ئاشکرای کرد، بانکەکانی رووسیا بە گشتی ترلیۆن و 500 ملیار رۆبڵ کە دەکاتە نزیکەی 25 ملیار دۆلار لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیانیان بەرکەوتووە.


ئەوەش یەکەم جار سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی رووسیا ئاماژە بە زیانەکان لە دوای جەنگی رووسیاوە بکات.


دێمتری تولین جێگری یەکەمی سەرۆکی بانکی ناوەندی رووسیا رایگەیاند، نزیکەی دوو لەسەر سێی زیانی بانکەکان پەیوەستە بە پڕۆسەکانی مامەڵەکردن بە دراوە بیانییەکان.


هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی ناکەن قەیرانی بانکی ساڵانی 2014 و 2017 دووبارە بێتەوە، کاتێک دەستەی رێکخستن ناچار بوو بەشێک لە قەرز وەرگرەکان رزگار بکات، جارێکی دیکە مۆڵەتی سەدان بانکی رێکخستەوە کە سەرمایەکانیان لاواز بوو.