بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراقی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراقی هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراقی هه‌ژاند

K24 - هه‌ولێر:

 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك قه‌زای (سوق ئه‌لشیوخ)ـی سه‌ر به‌ پارێزگای زیقاری هه‌ژاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقدا هاتووه‌: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.9 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، قه‌زای (سوق ئه‌لشیوخ)ـی سه‌ر به‌ پارێزگای زیقاری هه‌ژاند.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 05:54:25 خوله‌ك به‌كاتی عێراق روویداوه‌.

پارێزگای زیقار ده‌كه‌وێته‌ باشووری عێراق، له‌ 7 قه‌زا و 16 ناحییه‌ پێكهاتووه‌، له‌ساڵی 1869 دروستكراوه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی 2.095.176 ملیۆن كه‌سن.