كڵۆپ هۆكاری یه‌كسانبوونه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات
لیڤەرپوول دوای دوو سەرکەوتنی لەسەریەک دوو خاڵی دیکەی لەدەست دا و به‌رده‌وامی دا به زنجیره یه‌كسانبوونه‌كانی له نێو یاریگه‌ی گۆدیسۆن پارك. یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول هۆكاری یه‌كسانبوونی تیپه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 ئه‌یلولی 2022، لە گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە دێربی مێرسیساید رووبەڕووی ئێڤەرتۆن بووەوە و یارییەکەش بە یەکسان بوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لیڤەرپوول کە بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی چەند یاریزانێکی بێبەش بوو، بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی هاوشارەکەی سەرکەوتوو نەبوو، یارییەکەش بە ئەنجامێکی سپی کۆتایی هات.
لیڤەرپوول لە کۆی شەش یاریی جاری سێیەمە لەم وەرزە یەکسان دەبێت و نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە، لە بەرامبەردا ئێڤەرتۆن چوارەم یارییە یەکسان دەبێت و هێشتا لەم وەرزە تامی بردنەوەی نەکردووە و بە خاوەنی چوار خاڵ مایەوە.
دوای یارییەکەش یۆرگنی کڵۆپی راهێنەر پێکانی کارڤالیۆی راگەیاند و پێشیوایە شایستەی سەرکەوتن بوون بەرامبەر ئێڤەرتۆن.
یۆرگن كڵۆپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دوای یارییه‌كه گوتی: هەموو شتێکمان کرد، یارییەکە زۆر توند بوو، سێ تۆپمان لە ستوونی گۆڵ دا، دەبوو له‌وه زیاتر چی بکەین؟ بێگومان له به‌ختی ئێمه بیكفۆرد گۆڵپارێزی ئێڤه‌رتۆن ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد هه‌ر ئه‌و هۆكاری ئه‌وه بوو كه 2 خاڵمان له‌ده‌ست دا.
كڵۆپ گوتیشی: ئه‌وه‌ی گرینگ بوو پارێزگاریمان لە گۆڵەکەمان کرد، ئەنجامەکە بۆ ئێمە نامۆ بوو، بەڵام پێشوازی لە هەموو شتێک دەکەین، ئالیسۆنی گۆڵپارێزمان ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و زۆر تۆپی گەڕاندەوە، هه‌میشه یاریکردن لە گۆدیسۆن پارک زۆر سەختە، یارییەکانیشمان بەرامبەر ئێڤەرتۆن هەمیشە زەحمەتن، لە خراپترین دۆخیاندا بەباشی یارییان بەرامبەر ئێمە کردووە.
له كۆتایی دا راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد کارڤالیۆ تووشی پێکان بووە لە رانی، ده‌شڵێت: پێکانەکەی ئازاربەخشە، بەڵام بەخێرایی چاک دەبێتەوە، هیوادارین دووشەممەی داهاتوو تیاگۆ بگەڕێتەوە راهێنانەکان، هەمووشتێک باشە، گه‌شبینم بۆ پێشەوە دەڕۆین.