لە کۆتاییدا کریس رۆك لەسەر زللـەکەی وێڵ سمیس هاتە دەنگ
K24 - هەولێر:
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە رووداوەکەی شەوی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، دواجار هونەرمەند کریس رۆك هاتە دەنگ.
شه‌وی 27\28ـی ئادار وێڵ سمیس وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2022ی وه‌رگرت و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، زللـه‌یه‌كی له بناگوێی كریس رۆك دا، كه ئه‌كته‌ری كۆمێدییه و پێشكه‌شكاری رێوڕه‌سمه‌كه بوو.
هەردوو ئەکتەر، کریس رۆك و دەیڤ چاپل لە گەشتێکی هاوبەشدا لە شاری لیڤەرپوڵەوە دەستیان بە زنجیرە نمایشێکی کۆمیدی کرد، کە لە نوێترین نمایشدا کریس رۆک سەبارەت بە زللـەکەی وێڵ سمیس گوتی: "ئایا ئەو زللـەیە ئازاری هەبوو؟ بەدڵنیایەوە، ئەو نەفرەتییە لەسەر بێماناترین نوکتە لێیدام، خۆشترین نوکتە بوو کە تا ئێستا گێڕابێتمەوە".
دەیڤ چاپل هەر سەبارەت بە هەمان بابەت باسی لەوەکرد، "ئەو دەمامکەکەی دڕاند و رووی راستەقینەی نیشان داین کە وەک هەموومان ناشرینە. دەرئەنجامەکان هەرچییەك بن، هیوادارم دەمامکەکەی نەگەڕێنێتەوە و لێگەڕێت رووە راستەقینەکەی هەناسە بدات، من خۆم لە هەردوو کەسەکەدا دەبینم".
كاردانه‌وه‌ی وێڵس سمیس، دوای ئه‌وه هات، کە كریس رۆك گاڵته‌ی به جەیدا بینیكت سمیسی هاوسه‌ری وێڵ سمیس كرد، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ته‌وه قژی رووتاوه‌ته‌وه.
كریس رۆك گوتی: قژی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمی جا ئای جۆیه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له كچێك ده‌كات كه له پێناو ئه‌نجامدانی سه‌ربازی، قژی خۆی ده‌تاشێت.
دواتر ویڵ سمیس، به تووڕه‌ییه‌وه به پێشكه‌شكاره‌كه‌ی گوت: جارێكی دیكه ناوی خێزانه‌كه‌م نه‌هێنی.
بەهۆی ئەو کارەی وێڵ سمیسەوە، ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە هۆڵیوود بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکار لە وێڵ سمیس قەدەغە بکات.
View this post on Instagram