ئۆکرانیا دەیەوێت بە هەناردەی وزەی وڵاتەکەی پاڵپشتی ئەڵمانیا بکات

K24 - هەولێر:
دێنیس شمیهال سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئۆکرانیا کارەبای وڵاتەکەی هەناردەی مۆلدۆڤا، رۆمانیا، سلۆڤاکیا و پۆڵەندا دەکات، بەو هیوایەن بتوان کارەبای زیاتر بەرهەمبهێنن، تاکو بتوانن هەناردەی وڵاتەکەیان زیاد بکەن و کارەبا بگەیێننە ئەڵمانیا.
شمیهال جەختیشی کردەوە، سوپاس بۆ بنکە ئەتۆمییەکان، وڵاتەکەمان بڕێکی باش کارەبای هەیە. ئێمە پێویستمان بە پارە هەیە و یەکێتی ئەوروپاش پێویستی بە وزەی زیاترە.
دوای راگرتنی هەناردەی گازی رووسیا لە رێگەی بۆری نۆرد ستریم یەك، ئۆکرانیا نایەوێت ئەڵمانیا چیدیکە پشت بە هەناردەی وزەی رووسیا ببەستێت.