سەمرا گوزەل رەوانەی ئیستانبوڵ کرا

تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیریکرد
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە دیاربەکر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکرا و گواسترایەوە ئیستانبوڵ
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە دیاربەکر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکرا و گواسترایەوە ئیستانبوڵ

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یان لە دیاربەکر دەستگیرکرد، گواسترایەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و زیندانی کرا.

رۆژی 2/9/2022، سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری دیاربەکری هەدەپە، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە لەکاتی چوونی بۆ پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکرا، دوێنێ گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا "لەکاتی دەستگیرکردنیدا سەمرا گوزەل ناسنامەی ساختەی پێبووە و قژی رەنگکردووە و ماسکی بەستووە، بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە".

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، سەمرا گوزەل له‌ بەندیخانەی سیلیڤری لە ئیستانبوڵ زیندانی کراوە.

هەروەها دوو کەس لەگەڵ گوزەل بە ناوەکانی (عەلائەددین گ. و فورات د.) دەستبەسەرکراون و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن.

سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە دەستی هیزە ئەمنییەکانی تورکیا - فۆتۆ: AA
سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە دەستی هیزە ئەمنییەکانی تورکیا - فۆتۆ: AA
سەمرا گوزەل
سەمرا گوزەل