حەماس لەسێدارەدانی پێنج فەڵەستینی راگەیاند

دووان لەوانە تۆمەتباربوون بە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە فەڵەستین
جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە فەڵەستین

K24 - هەولێر:

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر پێنج فەڵەستینیدا سەپاندووە، کە دووان لەوانە بە تۆمەتی "بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل" سزادراون.

لە راگەیەندراوێکی بزووتنەوەکەدا هاتووە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (4ـی ئەیلولی 2022)، سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو  کەسدا جێبەجێکرا کە تۆمەتباربوون بە هاوکاریکردنی داگیرکەر (ئیسرائیل)، هەروەها سێ کەسی دیکەش لەسێدارەدران کە دۆسیەی تاوانکاری دیکەیان هەبوو. 

ئاماژە بەوەشدرا، سزادراوەکان پێشتر "مافی تەواویان بۆ بەرگریکردن لەخۆیان" پێدرابوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی حەماس، ئەو دوو کەسەی تۆمەتباربوون بە هاوکاریکردنی ئیسرائیل، لەدایکبووی 1978 و 1968ـن، یەکەمیان بە پێدانی زانیاری بە ئیسرائیل "لەسەر پیاوانی بەرەی بەرگری" لە ساڵی 1991 سزادرا، ئەوی دیکەش بە تۆمەتی دەستەبەرکردنی زانیاری هەواڵگری بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 2001 .