میت، کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی راگەیاند

ئەو وێنەیە بە ناوی "بەدرخان ئابێ" بڵاوبووەتەوە
ئەو وێنەیە بە ناوی "بەدرخان ئابێ" بڵاوبووەتەوە

K24 – هەولێر

دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کوشتنی بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی لە شارۆچەکی شنگال راگەیاند.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسەکەی پەکەکە ناوی "بەدرخان ئابێ"ـیە و خەڵکی باکووری کوردستانە.

بەدرخان ئابێ، ساڵی 2011 لە ناوچەی شرناخ، چووەتە ناو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە جۆلەمێرگ چالاکی هەبووە.

بەدرخان، دواتر لەلایەن سەرکردایەتی پەکەکەوە، رەوانەی شنگال کە باشووری کوردستان دەکرێت و لەوێ وەک بەرپرسێکی باڵای یەکینەکانی بەرخودانی شنگال، دەستبەکاربووە.

رۆژی 31ـی ئابی رابردوو، دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک، بەرپرسی مەشق و راهێنانی پەکەکەیان بە ناوی (ئومێت تارهان) کوشتووە.