هاووڵاتییەك لە دادگای موسڵ تۆمەتبارێکی داعش دەکوژێت

تۆمەتبارەکەی داعش پێشتر باوك و برای ئەو هاووڵاتییەی کوشتووە

K24 - هەولێر:

هاووڵاتییەك بە چەکەوە دەچێتە دادگای موسڵ و تۆمەتبارێکی داعش دەکوژێت، کە پێشتر باوك و برای ئەو هاووڵاتییەی کوشتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی ئەیلولی 2022، هاووڵاتییەکی پارێزگای موسڵ، بە چەکەوە چووەتە ناو دادگای موسڵ و تۆمەتبارێکی داعشی کوشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، داعشە گیراوەکە، باوك و برای ئەو هاووڵاتییەی کوشتووە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، وەك لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، کەسوکاری بکوژەکە، خۆشیی خۆیان بۆ تۆڵەسەندنەوەکە، دەربڕی.

بۆ بینینی ڤیدیۆی رووداوەکە کلیک لەم بەستەرە بکە و جۆینی تیلیگرامی کوردستان24 ببە..