زه‌حمه‌ته بێنزێما بۆ چامپیۆنزلیگ ئاماده بێت
دوای داخرانی هەژمارەکانی لە تویتەر و ئینستاگرام، کەریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی بەشداریی له راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد.
دوای ماوەیەکی کورت لە سەرکەوتنەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ریال بێتیس له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەژمارە تایبەتەکانی کەریم بێنزێما لە تویتەر و ئینستاگرام داخران بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدابوو كه‌ریم بێنزیما له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس نه‌یتوانی به‌شداریی له هیچ گۆڵێك بكات و له لایه‌ن هانده‌رانی ریال بێتیس گاڵته‌ی زۆری پێكرا، ته‌نانه‌ت ئاستی بێنزیما له‌و یارییه له سۆشیاڵ میدیا به‌شێك له هانده‌رانی ریال مه‌دریدی نیگه‌ران كرد، چونكه له‌مێژبوو ئه‌و یاریزانه‌یان به‌مشێوه‌یه نه‌بینی بوو.
له دوای یارییه‌كه‌ش كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا گوتی: هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێین شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بنزێمامان نییه، ئێمه ماریانۆ دایاز و ئیدین هازاردمان هه‌یه، هه‌ندێكجاریش لوكا مۆدریچیش ده‌توانێت شوێنی بێنزێما بگرێته‌وه.
چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لەوە کردووە هۆکاری سەرەکی داخستنی هەژمارەکانی كه‌ریم بێنزێما له سۆشیاڵ میدیا ئەوەیە یاریزانەکە دەیەوێت زیاتر تەرکیزی لەسەر یارییەکانی یانەکەی و هەڵبژاردەکەی بێت.
لەلایەکی دیکەوە کەریم بێنزێما بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆ بەیانی ریال مەدریدی نەکردووە کە ئەم یانەیە بڕیارە گەشتی سکۆتلاند بکات بۆ رووبەڕوو بوونەوەی سێڵتیک، ئەمەش گومانی دروست کردووە کە بێنزێما لە یەکەمین یاریی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ ئامادە نەبێت، چونکە بێنزێما لەو وێنەیە نییە کە ریال مەدرید لە پێگەی فەرمی بڵاوی كرده‌وه.