رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی: زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س له باشووری عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاواره‌بوون
K24 – هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان24، جۆرج گیگاوری، به‌رپرسی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هۆشداری دا له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی باشووری عێراق به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو و كه‌می رێژه‌ی ئاو و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی بژێوی ژیان.
به‌رپرسی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق به كوردستان24 راگه‌یاند، تائێستا ملیۆنێك و 700 هه‌زار ئاواره له عێراقدا ماون، كه به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، نه‌بوونی ئاسایش و بژێوی ژیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
سه‌باره‌ت به ئاماری په‌نابه‌رانی عێراقی له وڵاتانی جیهاندا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هیچ ئامارێكی روونیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌وان كار له‌سه‌ر رێكخستنی كاروباری په‌نابه‌رانیش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه له‌ماوه‌ی رابردوو به‌دواداچوونیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقییانه كرد، كه له سنووری بیلاڕووسیاوه گه‌ڕابوونه‌وه وڵات دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ربازبوونیان بۆ ئه‌وروپا و به‌ریتانیا دابوو به مه‌به‌ستی داواكردنی مافی په‌نابه‌ری، بۆ تێبینیكردنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كۆچه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پرسی كۆچكردن به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه كه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له باشووری عێراقدا وه‌ك هۆكارێك بۆ كۆچكردنی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌روونی ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوه‌كه، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س ته‌نها له 3 پارێزگای باشووری عێراقدا تۆماركراون كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ناوچه‌كانیان جێهێشتووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆییه‌كانیش كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه، چونكه گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا بووه‌ته هۆكاری به‌ده‌ستنه‌هێنانی بژێوی ژیان بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، بۆیه به ناچاری كۆچیان بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان كردووه.
جۆرج گیگاوری، زیاتر گوتی: هه‌رچه‌نده كه‌شوهه‌وای باشووری عێراق زۆر گەرم و وشکە، به‌رده‌وام كێشه‌ی كه‌می ئاوی هه‌بووه، هه‌روه‌ها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی بارانبارین رووبه‌ڕووی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بووه‌ته‌وه. كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و دابینكردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه، بۆیه كۆچ ده‌كه‌ن تاوه‌كو ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن له‌شوێنێكی گونجاوتر.
به‌رپرسی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ كوردستان24، گووتیشی: گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه دروستكردووه،كه زیاتر دانیشتوانه‌كه‌ی پشت به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ده‌به‌ستن.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده هیچ ئامارێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌می ئاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی دروستكردووه، به‌وهۆیه‌وه ناچاربوونه به‌ره‌و شوێنه‌كانی دیكه ئاواره‌بن.