پاسه‌وانی سنوور له قه‌زای پێنجوێن ده‌ستی به‌سه‌ر 17 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت
K24 – هه‌ولێر:
هێزێكی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی كونه‌ورچ له قه‌زای پێنحوێن ده‌ستی به‌سه‌ر 17 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "كریستاڵ"دا گرت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا لیوای سێی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور ئاشكرایكردووه، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری ده‌سته‌یه‌كی فه‌وجی سێ، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 17 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵدا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و مادده هۆشبه‌ره له شوێنێك له ناوچه‌ی كونه‌ورچ له قه‌زای پێنجوێن دانرابوو، كه پێشتر له سنووری ئێرانه‌وه هێنراوه‌ته ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان.
رۆژانه له هه‌رێمی كوردستاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان به ئه‌ندازه و بڕی جیاواز له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمدا ده‌ستبه‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرن و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌شێك له‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و به‌شێكیشی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه دزه‌ی پێده‌كرێت بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.