بۆ لەبیربردنەوەی جەنگ فیلم بۆ ئۆکرانییەکان نمایش دەکرێت

لە خارکیڤ شوێنێکی وەستانی ئۆتۆمبێلیان گۆڕی بۆ سینەما
کاتی نمایشی فیلم لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە کیڤ
کاتی نمایشی فیلم لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە کیڤ

K24 – هەولێر

لە شاری خارکیڤی ئۆکرانیا، بە مەبەستی لەبیربردنەوەی جەنگ، لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل فیلم خۆ خەڵک نمایش دەکرێت.

بۆ ئەوەی دانیشتوانی شاری خارکیڤ، کە دەکەوێتە نزیک هێڵی بەریەککەوتنی جەنگی نێوان رووسیا – ئۆکراینا، بۆ چەند کاتژمیرێکیش بێت نەهامەتییەکانی جەنگیان بیربچێتەوە، فیلم لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل کە کراوەتە سینەما نمایش دەکرێت.

شاری خارکیڤ، کە دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینا-یە و دەکەوێتە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری رووسیا لە سەرووی ئەو ناوچانەدایە کە لەسەرتای جەنگەکە لە 24ی شوباتەوە تائێستا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

دانیشتوانی شارەکە، کە لەم رۆژانەدا بەتایبەتی لە شەواندا زیاتر بوونەتە ئامانجی مووشەک و تۆپبارانی هێزەکانی رووسیا، سەرەڕای جەنگەکە بەردەوامی بە ژیانی رۆژانەیان دەدەن.

شارەکە کە پێش دەستپێکردنی جەنگەکە دوو ملیۆن هاووڵاتی تێدا دەژیا، زیاتر لە نیوەیان ماڵەکانیان چۆڵکردووە، ئەو کەسانەش لە شارەکەدا ماونەتەوە سەرەڕای هەموو شتێک هەوڵدەدەن بەردەوامی بە ژیانیان بدەن.

یانەی سینەمای خارکێیڤ، بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکە بۆ کەمێکیش بێت جەنگەکە لەبیر بکەن شوێنێکی وەستانی ئۆتۆمبێلیان گۆڕی بۆ سینەما.

لە سینەماکە کە لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا بە بێبەرامبەر چەندین فیلمی تێدا نمایش دەکرێت، بووەتە جێگەی سەرنج و بایەخی ئۆکراینییەکان لە سەرجەم تەمەنەکان.

سێرگی، کە یەکێکە لە رێکخەرانی چالاکییەکە ئاماژەی بەوە کرد، وەکو یانەی سینەمای خارکێیڤ لە وەرزی هاویندا رۆژانی سینەمای کراوەیان رێکخستووە.

سەرچاوە: aa