سەرۆکی کۆنسوڵی یەکێتی ئەوروپا سەردانی قەتەر دەکات

تەوەری سەرەکی سەردانەکە دابینکردنی گازە بۆ ئەوروپا
قه‌ته‌ر و یه‌كێتی ئه‌وروپا
قه‌ته‌ر و یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24 - هه‌ولێر:

سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی قەتەر ئاشکرایان کردووە، بڕیارە چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا سەردانی قەتەر بکات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش داینکردنی گازی سروشتی قەتەری بێت بۆ یەکێتی ئەوروپا.

بڕیارە سبەی سێشەممە ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی قەتەر بکات و ئەو سەردانە لە کاتێکدایە دوای گرژەییەکان لەگەڵ رووسیا راگرتنی هەناردەی گازی سروشتی وڵاتەکە، ئێستا یەکێتی ئەوروپا بە دوای دابینکەری دیکەی گازی سروشتی دەگەڕێت.

چارڵس میشێل لە سەردانەکەیدا لەگەڵ گەورە بەرهەمهێنەرانی گازی سروشتی قەتەر کۆدەبێتەوە و تاوتوێی قەیرانی گازی ئەوروپایان لەگەڵ دەکات.