ئه‌ستێره‌یه‌كی مانچێسته‌ر یونایتد: مێسی باشتره له كریستیانۆ
ئانتۆنی سانتۆس یاریزانی نوێی به‌رازیلی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له چاوپێكه‌وتنێكدا له جیاتی كریسیانۆ، بۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی مێسی هه‌ڵبده‌بژێرێت.
ئانتۆنی 22 ساڵ، هه‌فته‌ی رابردوو به فه‌رمی له یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندییه‌وه به به‌های 95 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد، دوێنێ له یه‌كه‌مین یاریی به درێسی مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌رلیگ گۆڵی له دژی ئارسێناڵ كرد، دوای یارییه‌كه‌شی وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ له ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: كریستیانۆ ئایدڵی منه.
به‌ڵام لێدوانێكی پێشووی ده‌ریده‌خات ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد زیاتر به مێسی سه‌رسامه، نه‌ك كریستیانۆ.
ئانتۆنی ئه‌و كاته‌ی له یانه‌ی ئا‌یاكس یاریی كردووه پرسیاری لێ ده‌كه‌ن له نێوان مێسی و كریستیانۆ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، به‌بێ دوودڵی لیۆی هه‌ڵگری 7 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌شڵێت: مێسی گه‌وره‌ترین پاڵنه‌رم بووه له تۆپی پێ، ئه‌و یاریزانێكه كه زۆرم خۆشده‌وێت و سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی هێز و وزه‌یه بۆ من.ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێستا ئانتۆنی هاوشانی كریستیانۆ له یه‌ك تیپ یاریی ده‌كه‌ن.
Messi or Ronaldo?
— Tushar Jain (@__tusharrr) August 28, 2022
Antony [New United Signing]: " Messi".pic.twitter.com/PsODR0UZ1N