یه‌كگرتوو و گۆڕان داوای خۆئاماده‌كردنی كورد بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو له عێراق ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر
یه‌كگرتوو و گۆڕان به پێویستی ده‌زانن لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو لە عێراق خۆیان ئامادەبكه‌ن و ناكۆكییە سیاسیەكان وەلابنێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شاندێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به سه‌رۆكایه‌تی عومەری سەید عەلی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌لاحه‌ددین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، لە دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كردووه، جەختیشیان له‌سه‌ر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، "بەپەلە و لە نزیكترین كاتدا رۆژی هەڵبژاردن دیاریبكرێت و چیتر و لەژێر هیچ پاساوێكدا لەوە زیاتر دوانەكەوێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كگرتوو و گۆڕاندا، هەردوولا هاوڕابوونه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، "پێویستە كورد خۆی بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو لە عێراق ئامادەبكات و ناكۆكییە سیاسیەكان وەلابنێت لەپێناو بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردستان".