مه‌لا به‌ختیار له وه‌ڵامی بافڵ تاڵه‌بانیدا: نه زمانه‌كه‌ی سیاسییه و نه گفتوگۆكه‌ی شیاوه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا وه‌ڵامی بافڵ تاڵه‌بانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پله و پۆستیان هه‌یه، ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ته‌له‌فۆنانه بن رۆژانه بۆیان ده‌كرێت.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌مڕۆ له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، یه‌ك زه‌ڕه له پڕۆژه‌ی دابڕان و رۆشنگه‌ری خۆم په‌شیمان نییم، كه دروشمه‌كه‌ی "ئاین بۆ تاك دیموكراسی بۆ هه‌مووان"ـه.
راشیگه‌یاند، خودا و پێغه‌مبه‌ر و قورئانی پیرۆز له پڕۆژه‌ی دابڕان‌دا هێڵی سوورن، له دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نابی عه‌لی باپیریش كردم، ئه‌وه‌م دووباره كرده‌وه، كه بڕوام به خوا هه‌یه، پێرێش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دابڕان، هه‌مان شتمان دووباره كرده‌وه.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌یشی وت: ئه‌و قسانه‌ی هه‌ڤاڵ بافڵ تاڵه‌بانی كردوویه‌تی به مه‌به‌ستی سیاسییه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و براده‌ره سه‌له‌فییه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگ كۆ بكاته‌وه.
وتیشی: ئه‌و براده‌ره دڵی هه‌موو لایه‌كی رازیكردووه و خۆی چۆنی بوێ هه‌روا سیاسه‌ت ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌رگیز بڕوا مه‌كه، ئه‌وانه به‌ڵێنیش بده‌ن، به‌ڵێنیان ببه‌نه سه‌ر.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چۆن هاوپه‌یمانی دیموكراسی هاتن و بڕواتان وابوو 140 هه‌زار ده‌نگ زیاد ده‌كات و من وتم 140 ده‌نگیش زیاد ناكات، هه‌روه‌ها له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا وتم كه بۆ یه‌كێتی سوودی نییه و دوای هه‌ڵبژاردنیش ده‌ركه‌وت، یه‌كێتی 170 هه‌زار و 451 ده‌نگیش كه‌میكرد. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه زه‌مینه‌ی بابه‌تی و هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانیانه له بار نییه، پێویسته دیراسه‌ی ئه‌وه‌ی بكرێت، پێویستیی خه‌ڵك و پرسی دیموكراسی چۆن وه‌رده‌گیرێت، نه‌ك به هه‌ڵڵا و بگره‌ی راگه‌یاندن. ئه‌مه له‌گه‌ڵ دوو هێزی خاوه‌ن رابردووی هاوبه‌ش وابووین، ئه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره، كه به‌شێكی بچووكی سه‌له‌فییه‌كان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و دڵنیام ئه‌نجامی یه‌كتربینینه‌كه‌تان باش نابێت.
مه‌لا به‌ختیار باسی له‌وه‌شكرد، بناغه‌ی بیری دابڕان له رۆژنامه‌ی چاو‌دێر داڕێژراوه و مام جه‌لال پشتگیری ده‌كردین و ده‌یوت ئازادی له ناو یه‌كێتی بۆ هه‌مووان ده‌ستبه‌ر كراوه.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر چیرۆكێك فشار خرابووه سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ، من چووم به مام جه‌لالم وت، ئه‌ویش له كوردستانی نوێ وه‌ڵامێكی نووسی و رایگه‌یاند، قبووڵ نییه هیچ كه‌سێك فشار بخاته سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ، چیرۆكی نووسیوه و ئێوه‌ش به چیرۆك وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مه‌لا به‌ختیار باسی له كاری حزبایه‌تی له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد و گوتی: ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵام، هه‌قم به هیچ كاروبارێكی حزبیته‌وه نییه، شه‌ش مانگ جارێك داده‌نیشن، پۆست و ده‌سه‌ڵات و په‌یڕه‌و ده‌گۆڕن، له مێژووی یه‌كێتییدا به خۆمانه‌وه نه‌مانبینیوه له دوای كۆنگره سێ جار ده‌ستكاری په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی: به راشكاوی پێم وتووی، له دوای هه‌كاری یه‌كێتی دۆخی له‌و جۆره خراپی به خۆوه نه‌بینیوه.
له باره‌ی دۆخی یه‌كێتیشه‌وه، مه‌لا به‌ختیار وتی: 2014 كه ئێوه له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی نه‌بوون، یه‌كێتی 847 هه‌زار و 711 ده‌نگی هێنا، كه من سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنم ده‌كرد. من سه‌رپه‌رشتی راگه‌یاندنی یه‌كێتیم ئه‌كرد و وه‌ڵامی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان ده‌دایه‌وه. له 2021 ، كه چوار ساڵه ئێوه كۆنگره به‌ستراوه و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییتان به ده‌سته‌وه‌یه و هاوسه‌رۆك بوویت و سه‌رۆكیی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 355 هه‌زار و 591 ده‌نگی هێناوه، جیاوازییه‌كه‌ی چه‌نده.. 492 هه‌زار و 120 ده‌نگ دابه‌زیوه، له كاتێكدا حه‌وت مه‌والیدیش زیاد بوون.
روونیشیكرده‌وه، له 2014 یه‌كێتی 528 هه‌زار و 122 ده‌نگی هێناوه له چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، به‌ڵام له 2021 له‌و ژماره ده‌نگانه 214 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه، ئاو یه‌كێتییان هه‌ڵسانده‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌ولێر 2014 یه‌كێتی 168 هه‌زار و 688 ده‌نگی هێناوه، كه ئێمه سه‌رپه‌رشتیمان ده‌كرد و 2021 یه‌كێتی 65 هه‌زار و 316 ده‌نگی هێناوه، 103 هه‌زار و 372 ده‌نگ دابه‌زیوه.
له باره‌ی سلێمانیشه‌وه، وتی: له 2014دا له سلێمانی 294 هه‌زار و 265 ده‌نگی هێناوه، له 2021 كه جه‌نابتان سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كرد، یه‌كێتی 123 هه‌زار ده‌نگ و 814 ده‌نگی هێناوه و 170 هه‌زار و 451 ده‌نگ دابه‌زیوه، جا ئه‌و كاته پاره زۆر خه‌رجكراوه، یان ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئێوه. دوا هه‌ڵبژاردنی عێراق چوومه‌ته خانه‌قین، شه‌ش كاتژمێر له‌وێ بووم، زۆرترین ده‌نگی یه‌كێتی لێ هات، به هه‌موو قه‌زاكانی كه‌لار، كفری، سموود، ده‌ربه‌ندیخان، رزگاری و هه‌موویانه‌وه یه‌كێتی 6 هه‌زار ده‌نگی هێنا، به‌ڵام له خانه‌قین 21 هه‌زار ده‌نگمان هێنا.
له كۆتایی وته‌كانیدا، مه‌لا به‌ختیار وتی: یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێت هه‌ڵسێته‌وه، به‌و قسانه هه‌ڵناسێته‌وه، ئه‌وانه‌ی بوختانم بۆ ده‌كه‌ن بڕوایان پێ بكرێت، بوختان كراوه، گوایه دژی خوا قسه‌م كردووه، قه‌ت گوناهی وا ناكه‌م و هه‌رگیزیش نایكه‌م.
هه‌روه‌ها وتی: له ده‌ستووری عێراقدا، بڕگه‌یه‌كی تێدایه به ناوی ئازادی ویژدان، ئه‌و پرسه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه، كه بڕوایان هه‌یه یان نییه، له عێراقدا ئازادی هه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك عه‌قیده‌ی هه‌بێت یان نه‌یبێت.