ئۆپێك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری خۆیدا، رێكخراوی ئۆپێك بریاریدا به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا به رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌مبكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئۆپێك بڕیاردرا ته‌نها بۆ مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌رهه‌هێنانی نه‌وت به‌رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكات، ئه‌مه‌ش بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی بازار له‌نێوان نرخی سووته‌مه‌نی و داوكاری كڕیاران.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی راگه‌یاند، ئۆپێك مه‌ترسی خۆشی نه‌شارده‌وه له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی وڵاتانی رۆژئاوا و ئێران له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، جارێكی‌تر گۆڕانكاری له بازاری نه‌وتی جیهاندا رووبدات، ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئێران یه‌ك ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌كردنی زیاتر بخاته بازاڕه‌وه له رۆژێكدا، بۆیه ئۆپێك له 5ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئۆپێك جه‌ختده‌كاته‌وه له سه‌قامگیركردنی بازاره‌كانی جیهان و دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و داواكاری كڕیاران.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق دوای به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری رێكخراوی ئۆپێك رایگه‌یاند، وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانیدا به‌دیكرا.
هه‌فته‌ی پێشوو، رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ ئه‌و وڵاتانه كرد، كه پشتیوانی بیرۆكه‌ی دانانی سنوورێك بۆ نرخی سووته‌مه‌نی هه‌نارده‌كراوی رووسیا ده‌كه‌ن به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیشی بۆ ئه‌وروپا كه‌مكردووه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وزه له وڵاتانی ئه‌وروپا.