وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هێڵێكی گه‌رم بۆ پاراستنی مافی نه‌خۆش راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هێڵی گه‌رمی ته‌رخانكردووه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان له ئه‌گه‌ری هه‌ستپێكردنی دیارده‌ی بازرگانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه و تاقیگه پزیشكییه‌كان.
له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له به‌رنامه‌ی "ده‌روون و دیارده"ی كه‌ناڵی كوردستان24، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هه‌ستی به بوونی دیارده‌ی رێككه‌وتن له نێوان هه‌ر پزیشكێك له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه كرد، ئه‌وا له‌رێی هێڵی گه‌رمه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگاداربكاته‌وه تاكو بتوانن به‌زووترین كات به‌دواداچوونی بۆبكه‌ن، به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی نه‌خۆش.
سامان به‌رزنجی روونیكرده‌وه، پزیشكان نابێت خراپ كه‌ڵك له نه‌خۆش وه‌ربگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاریان بهێنن و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا پزیشكییه‌كان رێككه‌ون بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆمپانیاكان.
هه‌ر كاتێك هاووڵاتیان هه‌ستیان به‌و دیارده‌یه كرد، ده‌توانن له رێگه‌ی هه‌ردوو ژماره مۆبایلی (07704448100 – 07508169991)، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست.