حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ره‌خنه‌ی توند له‌ پێكه‌نینه‌كه‌ی گاڵتیێ و مباپێ ده‌گرێت

كریستۆف گاڵتیێ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان و مباپێ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان
كریستۆف گاڵتیێ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان و مباپێ ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان

حکومەتی فەرەنسا رەخنەی توند لە کریستۆف گاڵتیێ و کیلیان مباپێ دەگرێت و هەڵسوکەوتەکانیان بە بێڕێزیکردن هەژمار دەکات.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی بەرامبەر یۆڤێنتۆس له‌ چامپیۆنزلیگ، کریستۆف گاڵتیێ و کیلیان مباپێ بەو پێشنیازە پێکەنین کە یەکێک لە رۆژامەنووسانەکان لێی پرسین بۆچی لە یاریی ئەم هەفتەیان بەرامبەر نانت بە فڕۆکە گەشتیان کرد لەکاتێکدا بەکارهێنانی سووتەمەنی فڕۆکە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا.

برونۆ لۆ میر وەزیری دارایی و ئابووری رەخنەی توندی لە پێکەنینەکەی گاڵتیێ و مباپێ گرت و داوای لێکردن کە بابەتی گۆڕانی کەشوهەوا بە جددی وەربگرن و لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی فەرەنسا گوتی: پێموایە ئەم بابەتە پێکەنینی ناوێت.

یەکێک لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسنینی گەشتی دوور و درێژ داوای لە پاریس سانجێرمان کردبوو گەشتەکانیان بۆ یارییەکان بە شەمەندەفەر ئەنجام بدەن لە جیاتی ئەوەی فڕۆکە بەکار بهێنن، گاڵتیێ لە وەڵامی ئەو پێشنیارە گوتی ئێمە لە رێگای ئەو کۆمپانیایەی گەشتەکانمان رێکدەخات داوامان کردووە بە یەخت گەشتەکانمان بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی توندی لە لێدوان و پێکەنینەکانی مباپێ گیرا، له‌ كاتێكدا ئێستا چه‌ندان رێكخراو له‌ جیهاندا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌مترین سووته‌مه‌نی بۆ پێدوایستییه‌كانی ژیان به‌كاربێت، چونكه‌ ئه‌و گاز و سووته‌مه‌نیانه‌ له‌ هه‌وادا مادده‌ی ژه‌هراوی دروست ده‌كه‌ن.

كریستۆف گاڵتیێ و كلیان مباپێ له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ی یوڤی. 5 ئه‌یلولی 2022
كریستۆف گاڵتیێ و كلیان مباپێ له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ی یوڤی. 5 ئه‌یلولی 2022