ئه‌ردۆغان: به‌هۆی كه‌می غازه‌وه ئه‌وروپا له چاوه‌ڕوانی زستانێكی قورسدایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاشكرایكرد، به‌هۆی كه‌می غازه‌وه، ئه‌وروپا له چاوه‌ڕوانی زستانێكی قورسدایه، روونیكرده‌وه، توركیا كێشه‌ی له‌مشێوه‌ی بۆ دروست نابێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، گوتی: "پێم وایه ئه‌وروپا له‌م زستانه‌دا كێشه‌ی كه‌می غازی بۆ دروست ده‌بێت".
ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه، ئه‌وروپا به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه وایكرد كه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، رێگه بگرێت له هه‌نارده‌ی غاز بۆ ئه‌م كیشوه‌ره و باجی هه‌نگاوه‌كانی ده‌دات.
له‌باره‌ی هه‌راسانكردنی یۆنان له ده‌ریاچه‌ی ئیجه‌وه، سه‌رۆككۆماری توركیا گوتی"هێزه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر هێرشێك ئه‌گه‌ر پێویست بێت".
له‌باره‌ی هه‌راسانكردنی یۆنان، ده‌شڵێت: "ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له په‌یوه‌ندیدایه، پێویسته یۆنانییه‌كان ئه‌وه بزانن شه‌وێت ئێمه به‌سه‌ریاندا ده‌ده‌ین".
گازپرۆم گەورە کۆمپانیای رووسی بواری وزە پێشتر رایگەیاندبوو، هەناردەی گاز بۆ ئەڵمانیا لە رێگه‌ی بۆڕی نۆرد ستریمەوە، بەتەواوەتی وەستا.
کۆمپانیای گازپرۆم کە لە بواری وزەدا کاردەکات، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دابینکردنی گاز لە رێگەی نۆرد ستریمەوە بە تەواوی وەستا لەکاتێکدا نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەکە لە یەکەیەکی کۆمپرێسەری گاز دەستپێدەکات".
گازپرۆم هۆکاری وەستانی هەناردەکردنی گاز لە رێگەی نۆرد ستریمەوە، بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێکی پرۆژەکە گەڕاندووه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌ی "نۆرد ستریم"، پڕۆژه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی گازه له رێگه‌ی ده‌ریای به‌ڵتیق له رووسیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا، وەستاندنی هەناردەی گاز لەم پرۆژەیە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی سووتەمەنی دەبێت لە ئەوروپا.