چاڤی: بۆچی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ نابه‌ین؟
یاریزانانی بارسێلۆنا کۆتای‌یان بە ئامادەکارییەکانیان بۆ یەکەم یاریی چامپیۆنزلیگ هێنا و یانە کەتەلۆنیەکە لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پاڵەوانتیەکە و لە کۆمەڵەی سێیەم، سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و لە یاریگای کامپ نۆ میوانداریی یانەی ڤیکتۆریا پلیزنی کۆماری چیک دەکات، چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئێمه بۆ ده‌بێت نه‌توانین نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه ببه‌ینه‌وه؟.
پێش یارییەکە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نەیشاردەوە یارییەکی قورس به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا پلیزن چاوەڕێیان دەکات، چونكه ئه‌وان لە قورسترین کۆمەڵەن و دەیانەوێت بە سەرکەوتووانە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن.
چاڤی هێرناندێز ده‌شڵێت: "ئێمە زۆر دڵخۆشین و چاوەڕێی دەستپێكردنی ئەم پێشبڕكێیەین، چامپیۆنزلیگ پاڵەوانتیەکی قورسە و هەموو یانەکان رکابەری بەهێزن و دەبێت بە هەموو هێز و توانایەک بەشداری بکەین، بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئه‌م یارییه بۆ ئێمە قورس دەبێت، چونکە یانەی بەرامبەریشمان هەوڵی بردنەوە دەدات و تیپێکی باشن، کۆمەڵەکەی ئێمەش کۆمەڵەیەکی قورسە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین بۆ قۆناغی داهاتوو ''.
چاڤی هێرناندێز جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ده‌بێت ئه‌و یارییه له نێو یاریگه‌ی خۆیان ببه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: پێویسته یاریزانه‌كانم ئه‌و 3 خاڵه به‌ده‌ستبهێنن پێش ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا و ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا ئاماده بكه‌ن.
چاڤی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا نه‌یشارده‌وه كه ئه‌وان خۆیان به ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌زانن، گوتیشی: كێ گومانی له ئێمه هه‌یه، بۆ ده‌بێت ئێمه نه‌توانین چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه.
چاڤی رایگه‌یاند بۆ ئه‌و یارییه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئانسۆ فاتی راگه‌یاند و گوتیشی: پێویسته یاریزانه‌كانم كوالیتی و توانای خۆیان پیشان بده‌ن، بیسه‌لمێنن كه بارسێلۆنا خاوه‌نی باشترین پێكهاته‌یه.
بارسێلۆنا و ڤیکتۆریا بیلزن لە مێژووی چامپیۆنزلیگ، تەنها دووجار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، ئەویش لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2011 بوو، ئەوکات بارسێلۆنا لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە توانی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام بردنەوە بەدەست بێنیت.