پڕۆسەی دامەزراندن لە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە ناڕەزایی دەرچووانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە

K24 – هه‌ڵه‌بجه:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنیدابوو 30 كارمه‌ندی ته‌ندروستی خۆبه‌خش به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنێت، دواتر ناوی 100 كه‌سی دیكه بۆ ئه‌و لیسته بێ ئاگاداری ده‌رچووانی بواری ته‌ندروستی، زیادكران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ڵه‌بجه، تا ئێستا بۆ ئه‌م دامه‌زراندنه، 1750 كه‌س فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و 30 كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، كه له‌نێویاندا هه‌ن 7 ساڵه به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كارده‌كات، ناوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌شیانه مانگێك كاری خۆبه‌خشی نه‌كردووه، به ته‌زكییه‌ی حزبی ناوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌ژێره‌وه فۆڕمی بۆ پڕكراوه‌ته‌وه (به‌پێی گوته‌ی ئه‌و ده‌رچووانه‌ی كه دانه‌مه‌زراون).
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌م لیسته بكات و ئه‌وه‌ی موسته‌هه‌قه دابمه‌زرێت و ئه‌وانی دیكه له لیسته‌كه ده‌ربهێنرێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ماوه‌ی 4 رۆژه ئه‌و كارمه‌ندانه له‌به‌رده‌م ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌ته‌وه، داواده‌كه‌ن پێداچوونه‌وه له‌و لیسته بكرێت، كه لیستێكی 100 كه‌سییه و وابڕیاره به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.