ئومێد خۆشناو: به كه‌متر له پێنج خوله‌ك تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشته شوێنی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگر له به‌شێكی بازاری میللی هه‌ولێر كه به "شێخه‌ڵڵا" ناسراوه كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیان كۆنترۆڵی بكه‌ن و پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاند، كه‌متر له پێنج خوله‌ك تیمه‌كان گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه و توانیان كۆنترۆڵی بكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌متر له پێنج خوله‌ك تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه
هیچ دوكانێك نه‌سووتاوه، ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك كۆگای سه‌ر بانی دوكانه‌كان بوون و به‌و هۆیه‌وه به‌شێكیان سووتاون.
وتیشی: هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر زوو كۆنترۆڵ نه‌كرابا، مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه هه‌بوو. ته‌نیا ئه‌و كۆگایانه سووتاون له‌سه‌ر بانی دوكانه‌كان درووستكراون. هیچ دووكانێكیش زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه. به‌گشتی زیانی ئاگره‌كه زۆر نییه.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌وه‌ی دووكانه‌كان كراوه‌ته كۆگا، هه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌ك و ناڕێكییه‌ك هه‌بێت، دوكانداره‌كان خۆیان كردوویانه. ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه بكرێت له داواكاری هاووڵاتییان و ئه‌وانه‌ی كاری ناڕێكیان كردبێت، پێیان رێكده‌كرێته‌وه.