توێژینەوەیەک: به‌شێك له خێزانه‌كانی چینی ناوه‌ند به‌ره‌و هه‌ژاری دە‌چن

K24 - هەولێر
بەگوێرەی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ریڤەلۆیشن فاونده‌یشن، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ندی به‌ریتانیا هه‌یه و به‌شێك له خێزانه‌كانی چینی مامناوه‌ند به‌ره‌و هه‌ژاری دە‌چن.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشداوە، به‌ریتانیا گرفتار بووه به‌ده‌ست هه‌ڵاوسانێكی تاقه‌ت پروكێنه‌وه، ئێستا رێژەی هه‌ڵاوسان گه‌یشتووەته 10.1%، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه و به‌ریتانیا له 40 ساڵی رابردوودا هه‌ڵاوسانی بەوشێوەی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
ئه‌م هه‌ڵاوسانه ئاستی داهاتی راسته‌قینه‌ی ( هێزی كڕین)ی خێزانه‌كانی به‌ریتانیای كه‌مكردووەته‌وه، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ریڤیلیویشن فاونده‌یشن گه‌یشتووەته ئه‌و بڕوایەی، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر چینی ناوه‌ندی به‌ریتانیا هه‌یه و به‌شێك له خێزانه‌كانی چینی ناوه‌ند به‌ره‌و هه‌ژاری دە‌چن.