چێڵسی به‌خێرایی پاڵێوراوه‌كانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی توخێل ده‌ستنیشان كرد
تۆماس توخێل راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی دوای 20 مانگ كاركردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و 3 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی پاڵێوراون.
توماس توخێل له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه سه‌رپه‌رشتی 99 یاریی كرد، 62 بردنه‌وه، 19 به‌رامبه‌ربوون و 18 شكستی تۆمار كرد، شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی دینامۆ زگرب كرواتیا دۆڕا و له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی به‌خێرایی له‌سه‌رهێڵه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌ی توخێل ده‌ستنیشان بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ 3 راهێنه‌ر له گفتووگۆدایه.
به گوێره‌ی سكای سپۆرتس گراهام پوته‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی.
گراهام پوته‌ری 47 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 6 یاری، 4 سه‌ركه‌وتن و 2 به‌رامبه‌ربوونی به‌ده‌ستهێناوه، له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گراهام پوته‌ر 16 ملیۆن پاوه‌نده، كارگێری یانه له‌نده‌نییه‌كه ئاماده‌یه ئه‌م پاره‌یه بۆ رازیكردنی ئه‌و راهێنه‌ره بدات.
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری ئارجێنتینا كه هاوینی ئه‌مساڵ له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دوورخرایه‌وه و ئێستا بێ كاره، به‌ربژێری دووه‌مه بۆ شوێنگره‌وه‌ی توماس توخێل.
سكای سپۆرتس نووسیویه‌تی: زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی به‌ربژێری سێیه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی وه‌ربگرێت.
یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 6 یاری، 3 بردنه‌وه و 2 شكست و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه و له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت، له چامپیۆنزلیگیش كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م و هاوشانی یانه‌كانی دینامۆ زگرب، رید بول ساڵزبێرك و ئه‌یسی میلان یاری ده‌كات.