ئەلبانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران راگرت

ئاڵای ئەلبانیا
ئاڵای ئەلبانیا

K24 – هەولێر

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد کە بە هۆی هێرشی ئەلکترۆنی ئێران بۆ سەر دامودەزگاکانی حکومەتەکەی، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت.

ئادی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رۆژی چوارشەممە (7ـی ئەیلول) کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە ژۆری 15ـی تەمووز، هێرشی ئەلکترۆنی بۆ دامودەزگا حکومییەکانی ئەلبانیا کردووە بۆ ئەوەی "خزمەتگوزاری گشتی پەکبخات و زانیاری و ئیمەیلەکانی حکومەت بەدەست بهێنێت".

بەپێی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، "هێرشەکان سەرکەوتوو نەبوونە و ئێران بەئامانجەکەی نەگەیشتووە."

حکومەتی ئەلبانیا 24 کاتژمێری مۆڵەت بە دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران داوە بۆ ئەوەی خاکی ئەلبانیا بەجێبێڵن.

لەوکاتەوەی ئەندامانی رێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێران لە ئەلبانیا نیشتەجێبوونە، پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێکچووە.