وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی پەڵپەکانی خولی دووەمی راگه‌یاند

لۆگۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
لۆگۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

k24 - هەولێر 

لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری قوتابیان ده‌كاته‌وه‌، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی پەڵپەکانی خولی دووەم، سەردانی ماڵپەڕی ئەزموونەکان بکەن. 

دەقی راگەیەندراوی لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە:

سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە، كه‌ سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بە مەبەستی:
1. دڵنیابوون لە ئەنجامی پەلپەکانی خولی دووەم.

2. سەرجەم دەرچووانی خولی یەکەم و دووەم، بەمەبەستی دڵنیابوون لە تۆمارکردنی رێژەی پۆلی (10) و (11)، لەکاتی تۆمارنەکردنی رێژەی 10 و 11 سەردانی قوتابخانەکان بکەن، تا رێکەوتی 2022/9/14 کۆتایی دەوامی فەرمی کە دوامۆڵەت دەبێت بۆ تۆمارکردنى نمرەکانیان لە قوتابخانەکان.

تێبینی: رێژەی پۆلی (10) و (11) بە پێی یەکە هەژمارکراوە.

https://www.azmwnakan.com/