پوتن: نهتهوهیهكگرتووهكان و رۆژئاوا وڵاتانی ههژار ههڵدهخهڵهتێنن

K24 – ههولێر:
سەرۆکی رووسیا هەڕەشە دەکات، ئەگەر نرخێکی جێگیر بۆ غازی وڵاتەکەی دیاری بکرێت، ئەوا هەناردەی غاز رادەگرن.
سەبارەت بە سزاکانی رۆژئاوا لەدژی وڵاتەکەی، ڤلادیمیر پوتن سهرۆكی رووسیا دووپاتیكردهوه، سزاکان کاریگەرییان بۆ دابڕاندنی وڵاتەکەی له جیهاندا نابێت.
پوتن وڵاتانی ئەوروپی و نەتەوەیەکگرتووەکانی بەوە تۆمەتبار كرد، کە وڵاتانی هەژار هەڵدەخەڵەتێنن، چونکە دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەبری ئەوان دەدرێت بە وڵاتانی ئەوروپی.
دووپاتیکردەوە، سزاکانی رۆژئاوا لە سەر وڵاتەکەی هەرگیز ناتوانن رووسیا گۆشەگیر بکەن، بە پێچەوانەوە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پێشکەوتن.
سەبارەت بە هەناردەی گەنم و دانەوێڵەی ئۆکرانیا، سەرۆکی رووسیا نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی رۆژئاوای بەگشتی تۆمەتبارکرد بەوەی خەڵکی وڵاتانی جیهانی سێیەم هەڵدەخەڵەتێنن، چونکە تەنیا لە سەدا 3ـی ئەو بارانە دەگەنە وڵاتانی هەژار و بەشی هەرە زۆری رەوانەی ئەوروپا دەکرێت.
جەختی لەوە کردهوه، دەبێت دانەوێڵەی ئۆکرانیا بدرێت بە وڵاتانی هەژار. ئەگەر تورکیا نەبێت، ئەوا هەموو دانەوێڵەکە لەجیاتی ئەم وڵاتانە هەناردەی ئەوروپا دەکرێت. زۆر لە وڵاتانی ئەوروپی دیسان خەڵکی وڵاتانی جیهانی سێیەم هەڵدەخەڵەتێنن.
ئەوروپا رووسیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە غاز و وزە وەک چەکێک لەدژیان بەکار دەهێنێت. پوتین ئەم تۆمەتەی بە قسەی بێ بنەما وەسف كرد.
سەبارەت بە هەوڵەکانی وڵاتای ئەوروپیش بۆ جێگیرکردنی نرخی ئەو غازەی لە رووسیا دەیکڕن، پوتن هۆشداریدەدات، ئەگەر ئەمە رووبدات، ئەوا هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا رادەگرێت.
کۆڕبەندی ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵات، بۆ حەوتەم ساڵی یەک لە دوای یەک لە شاری ڤلادیڤۆستۆک بەڕێوە دەچێت.
کاربەدەستانی باڵا و بازرگان و سەرمایەداران لە 60 وڵات بەشدارن لەم کۆڕبەندەدا.
22ی تهمووز/ یۆلیۆی 2022 رووسیا و ئۆكرانیا له ئهستهنبۆڵ به چاودێری نهتهوهیهكگرتووهكان یاداشتێكی لێكتێگهیشتنیان واژووكرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گهیشتنی دانهوێڵهی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕهكانی جیهان.
شهڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایهری 2022)ـهوه دهستیپێكرد و له دهستپێكی شهڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایتهخت پێشڕهویكرد و تا ئێستاش له زۆربهی بهشهكانی ئهم وڵاته شهڕ و رووبهڕووبوونهوه بهردهوامه.