سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى يه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان تاووتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عێراق، پرسی بره‌ودان به بواره‌كانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ، ئازادييه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڤيله ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشكخرایه‌سه‌ر به‌رنامه و كار و چالاكييه‌كانى تيمى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و نيازى ئاماده‌يى و فراوانكردنى چالاكيى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش روونكرایه‌وه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى راوێژكاريى يه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى هاريكارانه و چالاكييه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و دامه‌زراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى هاريكارى و يارمه‌تيدانى يه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى ديموكراسى كرایه‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانيان، ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و فراوانكردنى نووسينگه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ديدگا و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، به‌رزنرخێنرا.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دۆخ و پڕۆسه‌ى سياسيى عێراق، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه به‌بێ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و هه‌ستكردن به به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى، كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر نابن، بۆيه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان، سه‌قامگيريى سياسى وه‌ك ئه‌ركى سه‌ره‌كى و له‌پێشينه‌ى خۆيان ببينن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاربكه‌ن.