به‌شار ئه‌سه‌د خۆشترین پارووه نان ده‌خوات
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا،به‌ربانگ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپاكه‌ی ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه خۆشترین پارووه نانه له ژیانیدا خواردوویه‌تی.
ئاژانسی هه‌واڵی سانا وێنه‌ی ئه‌سه‌دی له‌ناو سه‌ربازه‌كانی سوپای سوریا بڵاوكرده‌وه، كه له‌ناوچه‌ی (ئه‌لغوته) له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق،خه‌ریكی نانخواردنن و ئاژانسه‌كه نوسیویه‌تی" سه‌رۆكی سوریا به سه‌ربازه‌كانی گوتووه، ئه‌مه خۆشترین پارووه له ژیانماندا ده‌یخۆین.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی كێڵگه‌ی "ئه‌له‌غوانی" له شارۆچكه‌ی "مره‌ج سوڵتانی" له "ئه‌لغوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات" كردووه له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و به‌ربانگی له فڕگه‌یه‌كی سه‌ربازی كرده‌وه، كه 15 كیلۆمه‌تر له دیمه‌شقی پایته‌ختی دووره.
ئه‌و ناوچه ستراتیژیه‌ی كه ئه‌سه‌د سه‌ردانی كردووه، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن سوپای سوریا و چه‌كدارانی خزبوڵڵاوه له ده‌ست گروپه چه‌كداره‌كان سه‌ندرایه‌وه كه له ساڵی 2012 وه كۆنترۆڵیان كردبوو.
ناوچه‌ی ئه‌لغوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به پێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د داده‌نرا له نزیك دیمه‌شق و له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه گه‌مارۆیه‌كی توند درابوو.
له‌پاش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له سوریا له ساڵی 2011 وه تا ئێستا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا به ده‌گمه‌ن ده‌ركه‌وتووه و هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌ندێك جار ته‌نها له نوێژێكی جه‌ژن یان بیروه‌رییه‌كی نیشتیمانی له‌ناو پاسه‌وانییه‌كی توند و قه‌ره‌باڵغدا ده‌ركه‌وتووه و ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌سه‌د یه‌كێكه له‌و ده‌ركه‌وتنه ده‌گمه‌نانه كه له‌پاش 2011 وه هاتبێته ده‌ره‌وه.