سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی بەریتانی دەکات

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا.
مه‌سرور بارزانی و مارشاڵ سامی سامپسن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا
مه‌سرور بارزانی و مارشاڵ سامی سامپسن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا

K24 – هه‌ولێر:

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی ئەیلوول، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێکی سەربازی بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن راوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رووبەڕووبووەنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستان و گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران.

5432
5465
643564
5436
54365
45546
456564