كڵۆپ شۆك بووه و نازانێت چی روویداوه
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا به‌رامبه‌ر ناپۆلی له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ تووشی شكستێكی گه‌وره‌هات، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول رایده‌گه‌یه‌نێت تیپه‌كه‌ی له‌و یارییدا ون بوو، ده‌شڵێت: دۆخی من له‌گه‌ڵ توماس توخێل و خاوه‌نه‌كانی چێڵسی جیاوازه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ناپۆلی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، له‌و یارییه‌دا ناپۆلی لێدانێكی پێناڵتیشی له‌ده‌ست دا.
دوای یارییه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول داوای لێبوردنی له هانده‌ران كرد، گوتیشی: ناتوانم راسته‌وخۆ دوای ئه‌و شكسته له ماوه‌ی ته‌نیا 10 خوله‌ك باسی ئه‌وه بكه‌م كه له یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ناپۆلی چی روویدا، چونكه له‌و حاڵه‌تانه‌دا نا‌توانیت باش بیر بكه‌یته‌وه.
كڵۆپ ده‌شڵێت: به‌راستی شه‌وێكی قورس بوو، ناپۆلی یارییه‌كی باشی كرد و ئێمه هیچمان نه‌كرد، له یاریگه ون بووین و زۆر هه‌وڵماندا نه‌مانتوانی خۆمان بدۆزینه‌وه، هێڵی ناوه‌راستمان به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێڵه‌كان پچڕابوو، له‌وه تێده‌گه‌م كه یارییه‌كه بۆ ئێمه زۆر نائومێدكه‌ر بوو، داوای لێبوردن له هانده‌رانمان ده‌كه‌م، ده‌زانم قۆناخێكی سه‌خته كه ئێمه تێی كه‌وتووین.
له باره‌ی ترس له دوورخرانه‌وه‌ی و هه‌مان سیناریۆی توماس توخێل له‌گه‌ڵ چێڵسی، كڵۆپ ده‌ڵێت: ناكرێت دۆخی منیش به‌راورد بكه‌ن به هه‌مان فشار و دۆخی توخێل له‌گه‌ڵ چێڵسی، لێره له لیڤه‌رپوول دۆخی خاوه‌نداریه‌تی به ته‌واوه‌تی جیاوازه، خاوه‌نه‌كانی لیڤه‌رپوول تاڕاده‌یه‌كی باش ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر من، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه من دۆخه‌كه‌یان بۆ یه‌كلایی و راست بكه‌مه‌وه، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه كه‌سێكی تر بێت و چاره‌نووسی یانه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، خاوه‌نه‌كانی ئێمه به‌وشیوه‌یه بیر ده‌كه‌ن و نازانم له داهاتووش بیركردنه‌وه‌یان ده‌گۆڕێت یان نا.