شاژنی بەریتانیا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە

شاژنە ئێلیزابێسی دووەم
شاژنە ئێلیزابێسی دووەم

K24 – هەولێر

کۆشکی باکینگهام لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد کە پزیشکان لە دۆخی تەندروستیی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم نیگەران بوونە، هەر بۆیە ئێستا لە بالمۆرال لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 8ـی ئەیلول) پزیشکان لە دۆخی تەندروستی شاژن نیگەرانن.

لە رۆژی 7ـی ئەم مانگە، پزیشکان ئامۆژگاریی شاژنیان کردووە پشوو بدات.

شاژن رۆژیک پێش لەو ئامۆژگارییەی پزیشکانی، لە کۆشکی بالمۆرال پێشوازی لە لیز ترەسی کرد و بۆ پێکهێنانی حکومەت رایسپارد.  

لیز ترەس، لەبارەی تەندروستیی شاژنەوە گوتی، لەو کاتەدا بیری من و هەموو خەڵکی بەریتانیا لای شاژنە.