رەوتی سەدر داوایەک ئاراستەی هاوپەیمانەکانی دەکات

پێشبینی فراوانبوونی خۆپێشاندانەکانی لایەنگرانی سەدر دەکرێت
پێشبینی فراوانبوونی خۆپێشاندانەکانی لایەنگرانی سەدر دەکرێت

K24 - هەولێر:

رەوەتی سەدر رایدەگەیەنێت گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمان بە هەموو جۆرێک و لە ژێر هەر بیانوویەکدا قەدەغەیە و بە هاوپەیمانەکانی دەڵێت، بەبێ گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.

ئەمڕۆ محەمەد ساڵح عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، دەکرێت بە بێ پەرلەمانتارەکانی رەوتی سەدر پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە، گوتیشی "ئەگەر چارەسەر گەڕانەوەی ئێمە بێت بۆ پەرلەمان ئەوا دەبێت بڕیارەکە بەرەزامەندی هاوپەیمانەکانمان بێت لە کورد و سوننە، کە بڕوا ناکەم وابێت، ئەگەر واشبێت ئەوە پێویست ناکات بگەڕێینەوە پەرلەمان" دەشڵێت بەڵکو تەنها بە کشانەوەی هاوپەیمانەکانمان لە سوننە، کورد و سەربەخۆیەکان پەرلەمان شەرعییەت لە دەستدەدات و خۆی هەڵدەوەشێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی وەزیرەکەی سەدردا هاتووە، ئەوان بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی تەوافوقیدا ناکەن.