فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا پارێزگای ئیدلبیان له سووریا بۆردوومانكرد
K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلب، كوژراو و بریندار هه‌ن.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا، 7 كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها گوتی: هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای ئیدلبی به‌ئامانج گرت، بووه هۆی كوژرانی 7 كه‌س كه 4 كه‌سیان مه‌ده‌نین و ئه‌وانی دیكه‌ش ناسنامه‌یان نادیاره.