فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هاوپه‌یمانان له به‌غدا كه‌وته خواره‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له باكووری به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)ی، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، به‌هۆكاری ته‌كنیكی له قه‌زای تاڕمییه‌ی باكووری به‌غدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌دواداچوون له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.