سووپای ئۆكرانیا ئازادكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سووپای ئۆكرانیا ئازادكردنی چه‌ند ناوچه و شارۆچكه‌یه‌كی له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه داگیركرابوون.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سووپای ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، هێزه‌كانییان له باشووری وڵات و ناوچه‌كانی د‌ۆنباس و خاركێف، به قوڵایی هێزه‌كانی رووسیا به‌ره‌وپێشچوون و چه‌ندین ناوچه‌یان ئازادكردووه‌ته‌وه.
ئۆلێسكی گرۆموف، ئه‌فسه‌ر له سه‌ركردایه‌تی ئه‌ركانی سووپای ئۆكرانیا روونیكرده‌وه، هێزه‌كانیان له باشووری وڵات توانیویانه ریزه‌كانی سووپای رووسیا تێكبشكێنن، هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی وڵاتیش له ناوچه‌ی د‌ۆنباس، هێزه‌كانیان به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان تۆماركردووه به تایبه‌تی له كراماتورسك و سلوفیانسك.
له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه سوپای رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا و به‌شێكی خاكی ئه‌و وڵاته‌ی داگیركردووه.
له‌دوای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی چه‌ندین كاروانی سه‌ربازی هاوكارییان پێشكه‌ش به كیێڤ كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ مۆسكۆ، كه دراوسێیه‌كه‌ی له دژی ئه‌و پڕچه‌ك ده‌كرێت.
د‌ۆنباس كه له هه‌ردوو ناوچه‌ی هه‌رێمی دۆنیسك و لۆهانسك-ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا پێكدێت ماوه‌ی 4 ساڵ (2014-2018) شوێنی ململانێی نێوان سوپای ئۆكرانیا و چه‌كداره جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا بووه كه به پرۆ- رووسه‌كان ناسراون، به‌شی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه به رووسی ده‌دوێن، له ساڵی (2014)ه‌وه له‌لایه‌ن رووسیاوه هانده‌درێن و هێزه یاخییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه له دژی حكومه‌تی ئۆكرانیا پڕچه‌ك ده‌كات.