سووریا.. دوو چه‌كداری هه‌سه‌ده له كه‌مپی هۆل كوژران

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، بڵاویكرده‌وه، دوو چه‌كداریان له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شانه‌یه‌كی چه‌كداری داعش كوژراوه، كه له‌هه‌وڵدابوون له (كه‌مپی هۆل، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا) رابكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه واشنتن پشتگیریان ده‌كات، هاتووه: دوو چه‌كداریان كوژران، كاتێك رێگریان له شانه‌یه‌كی چه‌كداری داعش كرد و نه‌یانهێشت له‌كه‌مپی هۆل رابكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له دوو ئافره‌ت و 5 پیاو پێكهاتبوون و جلی ئافره‌تانیان پۆشیبوو، له‌هه‌وڵدابوون له كه‌مپی هۆل رابكه‌ن، دوای رێگریلێكردنیان، ته‌قه‌یان له چه‌كدارانی هه‌سه‌ده كرد، له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی داعش كوژرا و ئه‌وانی دیكه ده‌ستگیركران.
به‌هۆی زیادبوونی پشێوییه‌كانی نێو كه‌مپی هۆل، به‌ر له دوو هه‌فته، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات چالاكییه‌كی ئه‌منیان تێیدا ئه‌نجامدا.
سوپای هاوپه‌یمانان كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه: له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌ی ناو كه‌مپی هۆل، ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران، وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندین تۆڕی چه‌كداری داعش.
له‌هاوینی 2014ـدا، داعش به‌شێكی فراوانی خاكی سووریا و عێراقی خسته ژێرده‌ستی خۆی، پاشان ئه‌و ناوچانه به‌هاوكاری سوپای هاوپه‌یمانان ئازادكران.
كه‌مپی هۆل ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و گه‌وره‌ترین كه‌مپی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشه و 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه.
ئه‌و كه‌مپه 20 هه‌زار ئافره‌ت و 50 هه‌زار منداڵی تێدایه، جیا له‌وه‌ش 400 چه‌كدار پاسه‌وانی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: AFP