پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی عومه‌ر میرانی، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی خەباتکار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر عومەر میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنقەرە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان