هیوای گه‌یشتن به رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران لاوازه

K24 – هه‌ولێر:
ئێران نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند له‌باره‌ی دواهه‌مین راپۆرتی ئاژنسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكیش ، كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، دڵنیا نییه له مه‌به‌ستی ئاشتییانه‌ی به‌رنامه‌ی ناووكی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش جارێكی‌تر پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌باته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، تاران راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ره‌تكرده‌وه و به دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرسه لاوازه‌كانیش له قه‌ڵه‌مدا، دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ئاشكرایكرد، ناتوانێت دڵنیایی بدات له به‌رنامه‌ی ناووكی ئێران كه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییانه‌یه به‌هۆی رێگرییه‌كانی تاران له به‌دواداچوونه‌كانییان.
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه كۆسپه‌كانی به‌رده‌م هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا له ساڵی 2015، زیاتر كرد.
له ماوه‌ی مانگی رابردوو، هه‌موو لایه‌نه دانوسنكاره‌كان گه‌شبینی خۆیان نیشاندا سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، هه‌رچه‌نده تاران سووره له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به پشكنینه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
به‌هروز كه‌مالوه‌ندی، گوته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی ئێرانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به راپۆرتی وه‌رزی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی بابه‌ته لاوازه‌كانی پێشووه كه ئاماده‌كراوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی"
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، تاران به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه وه‌ڵامی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه كه له 12 بۆ 16ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له راپۆرته‌كه‌یدا، نیگه‌رانی خۆی له به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی ئێران بۆ پێدانی دڵنیایی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی به پشكێنه‌رانی ئاژانسه‌كه و روونیكردووه‌ته‌وه، "هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناووكی ئێرانه‌وه نییه".
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ئێران كردووه سه‌باره‌ت به بوونی مادده‌ی ناووكی له سێ شوێنی دیاریكراو كه رێپێدانی نییه، زانیاری به ئاژانسه‌كه بدات، به‌ڵام تاران ره‌خنه‌ی له‌و داوایه گرتووه.
رۆژی سێشه‌ممه (7ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جارێكی‌تر ئێران جه‌ختیكرده‌وه له داخستنی دۆسییه‌ی شوێنه رێپێنه‌دراوه‌كان له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی وه‌ك پێشمه‌رج بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی ساڵی 2015 سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناووكی وڵاته‌كه‌ی.
رۆژی چوارشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له نوێترین راپۆرتی خۆیدا، ئیدانه‌ی راگرتنی كاری 27 كامێرای چاودێری كرد، كه تاران له حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردووه‌وه په‌كی خستوون.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و كاره‌ی ئێران لێكه‌وته‌ی له‌سه‌ر توانستی چاودێری پرۆگرامی ناووكی ئێران ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: په‌كخستنی كامێرا‌كان لێكه‌وتی زیانخه‌ڕۆی له‌سه‌ر توانای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دڵنیایی له باره‌ی سرووشتی ئاشتیانه بوونی پرۆگرامه‌كه‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، كه‌مالوه‌ندی، پێی وایه بابه‌تی كامێرا‌كان ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
كه‌مالوه‌ندی جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته پابه‌ندی ئه‌و پابه‌ندییانه بێت، كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی و پێویسته سزا ئابوورییه‌كانی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ لاببرێن.
هه‌روه‌ها وتی: گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی پێشوو، په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ناووكی.
راپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له كاتێكدا بڵاوكرایه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌باره‌ت به دوا هه‌ڵوێستیان له باره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه، لێدوانی جیاجیا ده‌ده‌ن.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، جۆزێب بۆریل، هیوای خواست ئه‌و ده‌ستكارییه كه‌مه‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كانه‌وه په‌سند بكرێت. ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه، كه لێدوانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی به‌رپرسه ئێرانی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان سه‌رده‌كێشت بۆ نه‌مانی متمانه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ی ئێران له ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسه‌كه كردوونی، بنیاتنه‌رانه نیین. له‌و باره‌یه‌وه بۆریڵ بێهیوابوونی خۆی راگه‌یاند و وتی تووشی بێ ئومێدی بوومه.
ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ناووكی به‌گه‌ڕ بخرێته‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانه ده‌توانێت زیاتر له دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فشاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران كه‌مبێته‌وه، به تایبه‌تی له دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا.