سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ فه‌خری كه‌ریم كرد

دیداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌خری كه‌ریم
دیداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌خری كه‌ریم

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشوازی له‌ فه‌خری كه‌ریم، كه‌سایه‌تی عێراقی كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ فه‌خری كه‌ریم، سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگای راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری ئەلمەدا کرد.

له‌و دیداره‌دا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.