یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کولتوری پێکەوەژیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کولتوری پێکەوەژیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کولتوری پێکەوەژیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند

K24 – هه‌ولێر:

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، گفتوگۆیان لەبارەی گوتار و رۆڵی میانڕەوی مامۆستایانی ئایینی له‌ ھەرێمی کوردستان، کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 8ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە بەشداری نوێنەری پێکھاتە ئایینییەکان، پێشوازیکرد لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست و شاندی یاوه‌ری.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی گوتار و رۆڵی میانڕەوی مامۆستایانی ئایینی له‌ ھەرێمی کوردستان كرا، هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌سه‌ر کولتوری پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان و بەرنامەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه،  ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه‌ ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی  نەتەوە و ئایینەکانە.

لەدیدارەکەدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و گرنگی شوێنە ئاینییەکان بە بەرزی بینرا، جگه‌ له‌ رۆڵی پیاوانی ئایینی مەسیحی، ئێزیدی و ئایینەکانی دیكه‌.

لەبەرامبەردا، باربارا لیف سوپاسی خەڵکی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی کرد، دواتر پێکەوە سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیاتیان له شاری ‌هه‌ولێر کرد.