خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له كۆشكی بالمۆرال كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا گه‌یشتنه كۆشكی بالمۆرال له سكۆتله‌ندا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، کۆشکی باکینگهام ئاشكرای كرد، به‌هۆی نیگه‌رانی پزیشكان له دۆخی تەندروستیی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، ئێستا لە كۆشكی بالمۆرال لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، شازاده ولیام، نه‌وه‌ی شاژن و هه‌ردوو كوڕه‌كانی شازده ئه‌ندرۆ و شازاده ئیدوارد، ئه‌م ئێواره‌یه گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌بردین له سكۆتله‌ندا كه كاتژمێرێك له كۆشكی مانه‌وه‌ی شاژنه ئێلیزابێسی دووەمه‌وه دووره.
هه‌روه‌ها شازاده هاری و میگانی خێزانی به‌ره‌وه سكۆتله‌ندا به‌رێكه‌وتوون بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شاهانه به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی شاژنه‌وه.
پێشتریش شازده چارڵزی جێ‌نشین (73 ساڵ) و كامیلای خێزانی بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستی شاژن گه‌یشتنه كۆشكی بالمۆرال، كه شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، هه‌موو پشووی هاوینانی له‌و كۆشكه‌دا به‌سه‌ربردووه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی دۆخی ته‌ندروستی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، جێگیرنییه و له‌سه‌ر ئامۆژگاری پزیشكه‌كانی پشووی وه‌رگرتووه، به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه (6ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) له‌كاتی پێشوازی له لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ركه‌وت له كۆشكه‌كه‌ی له سكۆتله‌ندا.
له مانگی ئایار/مایۆی رابردوو، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، شازاده چاڕلز، گوتاری پاشایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خوێندنه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی شاژنه‌وه، كه دیارترین رۆڵی ده‌ستووری شاژنه.
دواهه‌مین جاریش شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابێت، له ساڵی 2013 بوو، كه به‌هۆی هه‌وكردنی گه‌ده‌وه ماوه‌ی 24 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه مایه‌وه.
له (9ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2021)، چه‌ند رۆژێك به‌ر له یادی 95 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی شاژنه ئێلیزابێسی دووەم، شازاده فیلیپی هاوژینی له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی 100 ساڵ بوو.