سەرۆکی حکومەت  پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەکات

جەنەرال کورێللا قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەراڵ مایکل کورێللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنەراڵ مایکل کورێللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ مایکل کورێللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاووتوێ کرا.

جەنەرال کورێللا قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەڕێبەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە بەردەوامیی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و کورتەیەکی دەربارەی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خستەڕوو .

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

2546
3452
43525
2354
43654
3254
2542
4365
25432
354254